ڕونكردنه‌وه‌ی‌ پۆلیس له‌باره‌ی‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ی‌ كه‌ لەکەیسی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر غالب محه‌مه‌د ناویان بڵاوبۆته‌وه‌
  2021-03-02       2296       
غالب محه‌مه‌د
بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی ڕونكردنه‌وه‌ ده‌دات له‌باره‌ی‌ ئه‌و سێ كه‌سه‌ی‌ كه‌ لەکەیسی‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر د. غالب محه‌مه‌د په‌رله‌مانتاری‌ عێراق ناویان بڵاوبۆته‌وه‌.

ئاوێنه‌: سەرکەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی سلێمانی به‌سایتی‌ SNNی‌ ڕاگه‌یاندووه‌، "تۆمەتبار {تۆمه‌تباری‌ هێرشكردنه‌ د. غالب محه‌مه‌د} لای پۆلیس ناسراوەتەوەو بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتووە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس بەردەوامن لەگەڕان بەدوایداو لەهەر شوێنێك جا لەناو شاری سلێمانی بێت یان بۆ دەرەوەی شار هەڵهاتبێت لەڕێگەی پۆلیس و هێزە ئەمنییەكانی ترەوە دەستگیردەكرێت و گشتاندنیش کراوە لەوبارەوەیه‌".

لەبارەی ئەو سێ ئەفسەری كه‌ له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوو وێنه‌یان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و ده‌وترێت سەر بەئاسایشی‌ پارتی دیموکراتی کوردستانن‌و هاوكاری‌ ئه‌نجامده‌ری‌ هێرشه‌كه‌یان كردووه‌، سەرکەوت ئەحمەد رەتیکردەوە بابەتی لەو جۆرە هەبێت‌و نەیویست لێدوان لەوبارەیەوە بدات.

سەرکەوت ئەحمەد وتیشی، "هێرشبەرەکە لای پۆلیس ناسراوەتەوەو ناوی (حامید سۆفی ساڵح پێنجوێنی)یە، خەڵکی قەزای پێنجوێنە، بەڵام دانیشتوی گەڕەکی (هەوارەبەرزە)ی شاری سلێمانییە".

رۆژی 26ی مانگی رابردو کەسێک لەبەردەم ماڵەکەی خۆی، هێرشیکردە سەر د. غالب محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی هیوا لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق‌و به‌چه‌قۆ برینداری کرد.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×