نێچیرڤان بارزانی: بەردەوامی هێرشە موشەكییەكان ئێستاو داهاتوی عێراق دەخاتە مەترسییەكی راستەقینەوە
  2021-03-03       317       

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئیدانەی هێرشە موشەكییەكەی ئەمڕۆی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار دەكات و دەشڵێت: بەردەوامی هێرشەكان بۆ سەر هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئێستا و داهاتوى عێراق ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌وه‌.

ئاوێنە: نێچیرڤان بارزانی لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"زۆر به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه‌ موشه‌كييه‌ ده‌كه‌م كه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى به‌ سه‌ركردايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا له‌ بنكه‌ى عه‌ينولئه‌سه‌دى ئاسمانى له‌ پارێزگاى ئه‌نبار له‌ عێراق كرده‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا به‌ڵێنده‌رێك گيانى له‌ ده‌ست دا."

سەرۆكی هەرێم جەختی كردۆتەوە كە "دوباره‌بونه‌ى به‌رده‌وامى په‌لاماردان و هێرش له‌سه‌ر هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش كه‌ له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقى فيدراڵ بۆ پشتگيرى و هاوكاريكردنى له‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى تيرۆر له‌ عێراقن، به‌ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقه‌ و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و ئێستا و داهاتوى ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌وه‌."

نێچیرڤان بارزانی داوای له‌ حكومه‌ت و په‌رله‌مان و هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌ و گه‌لانى‌ عێراق كردوە به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و په‌لامارانه‌ بێنه‌ ده‌نگ و ڕێگه‌نه‌درێت له‌سه‌ر حيسابى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و داهاتوى ئه‌وان، عێراق بكرێته‌ گۆڕه‌پانى پێكدادان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×