2021-03-04   1411     
عەلی کەریمی سیاسەتمەداری کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئامانجی هاتنی شاندی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا بۆ هەولێر لەناوبردنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستانە بە فیتی تورکیا، دەشڵێت: ئەم شاندە قێزەونانە هەمیشە لە پەنای ڕەشماڵەکەی خێڵی بارزانییەوە جێیان دەبێتەوە.
ئاوێنە: سێ ڕۆژە نەسر حەریری، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانییان دەکرێت، بە سەرۆکایەتیی شاندێک لە هەولێرە و لەگەڵ سەرکردەکانی ئەنەکەسە و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کۆبوەتەوە.
عەلی کەریمی، سیاسەتمەداری کوردستان لەبارەی ئەو سەردانەوە بۆ ڕۆژنیوز دەڵێت: "ئەمە جاری یەکەم نییە شاندێکی ئاوا نالەبار و قێزەون دێتە هەولێر و جاری کۆتاییش نابێت، ئەمانە کە هەرگیز دۆستی پرسی کورد نەبوون هەمیشە لەپەنای ڕەشماڵەکەی خێڵی بارزانی جێگایان بووەتەوە".
ئاماژە بەوەش دەکات: "هاتنی ئەم شاندە بە سەرۆکایەتیی نەسر حەریری کە جاشێکی میتی تورکە بۆ هەولێر، بۆ ئەوەیە کە کێشە بۆ ئیدارەی خۆبەڕێوەبەرییڕۆژئاوایکوردستان دروستبکەن و ئەو ئەزموونە لەناوببنە، ئەوەش بە فیت و ستراتیژی تورکیایە".
عەلی کەریمی دەڵێت:”ئەوانە بەشدارییان لە شەڕی عەفرین و سەرێکانی و گرێسپیی کردووە و پشتیوان و هاوکاری دەوڵەتی تورک بوون بۆ داگیرکردنی ئەو شارە کوردییانە و دۆستی عوسمانییەکانن بۆیە دێن بۆلای والی عوسمانیی لە هەولێر، کە مەسعود بارزانییە”.
ئەو سیاسەتمەدارە ئاماژە بەوەش دەکات: "یەکێک لە خاڵەکانی سەرکەوتنی ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان ئەوەیە کە ڕێگەیان بە هەبوونی میلیشیای حزبیی نەداوە، چونکە ئەمە سەرچاوەی نەهامەتییەکانی ٧٠ ساڵی ڕابردووی باشووری کوردستان بووە، ئەوان پەندیان لەوە وەرگرت و نەیانهێشت میلیشیای حزبیی بگەڕێنەوە و ئەو ئەزموونە تێکبدەن".
پشێوازییکردن لە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانیی سوریا، ناڕەزایی بەرپرسانی ڕۆژئاوای کوردستانیشی بەدوای خۆیدا هێناوە و شەوی ڕابردوو ئاڵدار خهلیل، ئهندامی دهستهی هاوسەرۆکایەتی پارتی یهكێتی دیموكراتی – پهیهده، له ههژماری تایبهتی خۆی له فهیسبووك نووسیوبووی:“ئهو داعشانهی پێش سێ ساڵ لهمهوبهر چهند كیلۆمهترێك له ههولێرهوه دوربوون، ئهمڕۆ لهو شاره به گهرمی پێشوازیان لێدهكرێت”.
ئاڵدار خهلیل، ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە کە ئهو چهتانە، گهلی عهفرینیان ئاوارهكرد و كۆمهڵكوژیان كرد، ههمان كردهوهشیان له سهرێكانی و گرێسپی ئهنجامدا، بەڵام ئێستا به جلوبهرگری دیپلۆماسی و وهك سیاسهتمهدار دهچنه ناو ههولێرهوه.