کەشناسی هه‌رێم: باران بە لێزمە دەبارێت، لە هەندێک شوێن ئەگەری تەرزەبارین هەیە
  2021-03-04       530       

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێککات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، کاریگەرى ئەو باران بارینەى ئەم چەند رۆژە بۆ ئەمڕۆ و سبەى هەینى تا کاتەکانى دواینیوەڕۆ بەردەوامى دەبێت.

ئاوێنه‌: بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێککات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارینی باران لە هەندێک کاتدا، لە ئێوارەدا ئاستی باران زیاتر دەبێت و ناوچە شاخاویەکان ئاستی بارانی زیاتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی هەینی لەکاتەکانی بەیانی ئاسمان هەوری تەواو و بارانبارین دەبێت، لە هەندێک کات و هەندێک ناوچە لێزمە باران دەبێت و ئەگەری تەرزە بارین لە هەندێک ناوچە لەگەڵ بەفربارین لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.

کەشناسی ئەوەشی خستەڕو، کاریگەرى ئەو باران بارینەى ئەم چەند رۆژە بۆ ئەمڕۆ و سبەى هەینى تا کاتەکانى دواینیوەڕۆ بەردەوامى دەبێت لە دواینیوەڕۆ باران بارین تا ڕادەیەک کۆتایی دێت لە زۆربەى ناوچەکان، سبەى پلەکانى گەرما  بە چەند پلەیەک رو لە نزمبونەوە دەکات.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×