هاتوچۆی هه‌رێم بڕیارێكی بۆ ئۆتۆمبێله‌ مۆدێل نزمه‌كان ده‌ركرد
  2021-03-04       651       

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاریدا به‌ تۆماركردنی ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم بۆیان بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری و ئامار.

مەبەست لە ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل ئەو ئۆتۆمبێلانە دەگرێتەوە کە ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان، بەڵام بەپێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆ مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکە نزمە و ناتوانرێت تۆمار بکرێت، واتە ھیچ سەرەتایەکی لە بەڕێوەبەرایەتیەکانی ھاتوچۆ نیە.

هاتوچۆی هه‌رێم روونیكردوه‌ته‌وه‌، تۆماركردنی ئۆتۆمبێله‌كان به‌پێی ماده‌ی 34 له‌ یاسای هاتوچۆی ژماره‌ 86ی ساڵی 2004ه‌.

تۆماركردنه‌كه‌ له‌ حه‌وتی مانگ تا 25ی ئه‌م مانگه‌ ده‌بێت.


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×