عێراق یەك ملیۆن ڤاكسینی لە روسیا كڕی
  2021-03-04       401       

وەزیری نەوتی عێراق كە بەسەرۆكایەتی وەفدێكی حكومەت لە مۆسكۆیە رایگەیاند، لەگەڵ روسیا رێككەوتون لەسەر ئەوەی لەماوەی دو هەفتەی داهاتودا یەك ملیۆن ڤاكسینی كۆرۆنای "سپۆتنیك ڤی" روسی رەوانەی بەغدا بكرێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئیحسان عەبدولجەبار، وەزیری نەوت رایگەیاندوە، لەگەڵ روسیا رێككەوتون لەسەر ئەوەی بەغدا یەك ملیۆن ڤاكسینی سپۆتنیك ڤی روسی هاوردە بكات، ئەوەش وە كاروانێكی خێرا كە لە ئەمڕۆوە تاوەكو دو هەفتەی دیكە دەگاتە بەغدا.

ئاماژەی بەوەشداوە ئەو یەك ملیۆن ڤاكسینە كاروانی یەكەم دەبێت و  دواتر لەسەر وادەی دیكە بۆ هەناردەكردنی بڕی دیكە لەگەڵ روسیا رێككەوتن دەكرێت.

بەقسەی وەزیری نەوتی عێراق بەپێی رێككەوتنەكەی ئەمڕۆیان لەگەڵ روسیا، سندوقی وەبەرهێنانی روسی هەڵدەسێت بە مەشقپێكردنی تیمە پزیشكییە عێراقییە پسپۆڕەكان لە پارێزگاكانی عێراق لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی ڤاكسینە روسییەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×