كۆپتەرێكی سەربازی توركیا كەوتەخوارەوەو نۆ سەرباز گیانیان لەدەستدا
  2021-03-04       776       

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند، كۆپته‌رێكی سه‌ربازیی وڵاتەكەیان كه‌ له‌باكوری كوردستان تێكشكاوه‌و له‌ ئه‌نجامدا نۆ سه‌رباز گیانیان لەدەستداوەو چوار سه‌ربازی دیكه‌ش برینداربون.

ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، سەعات 2:25 خولەكی ئەمڕۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆپته‌رێكی سەربازی وڵاتەكەیان لە جۆری كۆوگەری سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشكانییه‌كان پچڕاوە كه‌ ئه‌مڕۆ سەعات 1:55 خولەك له‌ ناوچەی بینگۆله‌وه‌ به‌ره‌و ناوچەی "تاتوان"ی سەربە بەدلیس لە باكوری كوردستان فڕیوه.

ئاماژەی بەوەشداوە كە دوای ئەوە دەستبەجێ دەست بەكاری گەڕان لەناوچەكەدا كراوەو له‌ئه‌نجامدا دەركەوتوە كە كۆپته‌ره‌كه‌ تێكشكاوه‌، بەبێ ئەوەی هۆكاری تێكشكانەكە رونبكاتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو، له‌ ئاكامی روداوەكەدا نۆ سەرباز گیانیان لەدەستداوەو چواری دیكەش برینداربون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×