هاوپەیمانی هیوا هەوڵی گواستنەوەی كەیسەكەی د. غالب بۆ بەغدا دەدات
  2021-03-04       377       

هاوپەیمانی هیوای كوردستانی رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا داوا لە سەرۆكی پەرلەمان كراوە لێكۆڵینەوە لە كەیسی هەوڵی تیرۆركردنی پەرلەمانتار غالب محەمەد بگوازرێتەوە بۆ بەغدا.

ئاوێنە: هاوپەیمانی هیوا كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی "لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران-دا ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە عیراقییەکان بە هاوئاهەنگیی و پشتیوانیی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی) داوایان لەسەرۆکی ئەنجومەن کرد کە لێکۆڵینەوە لەکەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی هاوڕێمان (د.غالب محەمەد) بگوازرێتەوە بەغدا."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"ئەویش بە حوکمی ئەوەی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە، لەبەرامبەردا بەڕێز (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی ئەنجومەن داوایکرد کە پەرلەمانتار (د.غالب) بەڕەسمی ئەو داوایەی ئاڕاستە بکات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی جێبەجێکردنی داواکە."

بەبڕوای هاوپەیمانی هیوای كوردستانی ئەوە "هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ دورخستنەوەی کەیسەکە لەموجامەلەی سیاسی و دەرخستنی راستییەکان وەک خۆی."

دەقی راگەیەندراوەكە..

 هەوڵی گواستنەوەی کەیسەکەی د.غالب بۆ بەغدا

لەدانیشتنی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران-دا ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنە عیراقییەکان بە هاوئاهەنگیی و پشتیوانیی (هاوپەیمانی هیوای کوردستانی) داوایان لەسەرۆکی ئەنجومەن کرد کە لێکۆڵینەوە لەکەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی هاوڕێمان (د.غالب محەمەد) بگوازرێتەوە بەغدا، ئەویش بە حوکمی ئەوەی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقە، لەبەرامبەردا بەڕێز (محەمەد حەلبوسی) سەرۆکی ئەنجومەن داوایکرد کە پەرلەمانتار (د.غالب) بەرەسمی ئەو داوایەی ئاراستە بکات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی جێبەجێکردنی داواکە..بێگومان ئەمەش هەنگاوێکی گرنگ دەبێت بۆ دوورخستنەوەی کەیسەکە لەموجامەلەی سیاسی و دەرخستنی راستییەکان وەکخۆی.

هاوپەیمانی هیوای کوردستانی
٤ ی ئادار ٢٠٢١

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×