ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی روداوی تێكشكانی كۆپتەرە سەربازییەكەی توركیا بەرزبوەوە
  2021-03-04       1379       

وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند، ژمارەی كوژراوانی روداوی تێكشكانی كۆپته‌رە سه‌ربازییەكەی ئەو وڵاتە‌ له‌باكوری كوردستان  بۆ 11 سەرباز بەرزبۆتەوە كە یەكێكیان جەنەراڵە.

ئاوێنە: پێشتر وەزارەتی بەرگری توركیا لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەعات 2:25 خولەكی ئەمڕۆ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆپته‌رێكی سەربازی وڵاتەكەیان لە جۆری كۆوگەر، سه‌ربه‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌ وشكانییه‌كان، پچڕاوە كه‌ ئه‌مڕۆ سەعات 1:55 خولەك له‌ ناوچەی بینگۆله‌وه‌ به‌ره‌و ناوچەی "تاتوان"ی سەربە بەدلیس لە باكوری كوردستان فڕیوه.

ئاشكراشیكردبو كە له‌ ئاكامی روداوەكەدا نۆ سەرباز كوژراون و چواری دیكەش برینداربون.

بەپێی میدیاكانی توركیا دوان لە بریندارەكان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستداوە.

لە نوێترین راگەیەندراویدا وەزارەتی بەرگری توركیا وتویەتی، ژمارەی سەربازە كوژراوەكانی روداوەكە بۆ 11 سەرباز بەرزبوەتەوە.

بەپێی میدیاكانی توركیا یەكێك لە سەربازە كوژراوەكان پلەی جەنەراڵە بەناوی جەنەراڵ عوسمان ئەرباش كە سەرلەشكری لە شكری هەشت لە سوپای توركیا.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×