لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆكی یەكێتی لە 30 ساڵەی یادی راپەڕیندا رایگەیاند،
هەرێمی كوردستان كێشەی بنچینەیی هەیە، رەوتی رێكردنی ئەم چەند ساڵەی دوای راپەڕین
ئاڕاستەی هەڵەو پێچەوانەی وەرگرتوەو پێویستە راستبكرێنەوە. جەختیش دەكاتەوە كە له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی
سیاسی و نیشتیمانی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی
ئه‌م مۆدێله چه‌وته له حوكمڕانی ده‌ده‌ین و ڕێگه ناده‌ین هه‌ڵه‌ی كه‌مینه‌یه‌ك،
ڕاپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌مان له‌كه‌دار بكات.
ئاوێنە: لاهور
شێخ جەنگی، ئەمڕۆ هەینی، بە بۆنەی (٣٠)هه‌مین ساڵیادی ڕاپەرینی ساڵی 1991ی خەڵكی
كوردستانەوە، لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا رایگەیاند"له‌م ڕۆژگاری نادڵنیاییه‌دا،
كه تاكڕه‌ویی وهه‌ڵپه‌ره‌ستی و كه‌مته‌رخه‌میی كه‌مینه‌یه‌كی خۆسه‌پێن، بوون به
هه‌ڕه‌شه بۆسه‌ر ئه‌زموونه‌كه‌مان، خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت بزانن، ئه‌و
ئازادی، ئاشتی، دیموكراسی، مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسینه‌ی كه یه‌كێتیی له
پێناودا دامه‌زراوه، به كوێ ده‌گات...كێ كوردستانه‌كه‌مان له داگیركاری،
له مشه‌خۆری و قۆرغكاریی ده‌سه‌ڵاتێكی ناپه‌سه‌ند ده‌پارێزێ و ڕزگار ده‌كات."
ئەوەشی
خستۆتەڕو"خه‌ڵكی كوردستان ده‌یانه‌وێت دڵنیابن كه سه‌روه‌ریی یاسا و ئازادییه‌كان،
ئاسایشی كار و پیشه‌یان، مووچه و قووت و كه‌سابه‌ت و ژیانیان، له ده‌ست كه‌مینه‌یه‌كی
مشه‌خۆر، پارێزراو بێت."
هاوسەرۆكی یەكێتی ئەوەشی
خستۆتەڕو"خه‌ڵكی كوردستان مافی خۆیانه داوا بكه‌ن كه هه‌رێمه‌كه‌مان نه‌كرێت
به قوربانیی ململانێی شه‌خسی، بوژاندنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان نه‌درێته به‌ر ڤیتۆی
پلانێكی حزبی، حوكمڕانیی تێكه‌ڵ به حه‌زی بنه‌ماڵه نه‌كرێت و به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت
و كه‌لـله‌ڕه‌قیی سیاسی سه‌ری ده‌سكه‌وته‌كانی ڕاپه‌ڕین نه‌خوات."
وتوشیەتی"زۆر ڕاشكاوانه و له‌م ساڵیاده‌ی ڕاپه‌ڕیندا ڕایده‌گه‌یه‌نم،
كه هه‌رێمی كوردستانی عێراق كێشه‌ی بنچینه‌یی هه‌یه، ڕه‌وتی ڕێكردنی ئه‌م چه‌ند
ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕین، ئاڕاسته‌ی هه‌ڵه‌و پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانییه نیشتمانییه‌كانی
وه‌رگرتوه و پێویسته ڕاست بكرێنه‌وه و ئه‌گه‌ر فریا نه‌كه‌وین، ڕاپه‌ڕینه‌كه‌مان
سه‌ری دروشمه‌كانی ده‌خوات."
جەختیشی كردۆتەوە كە "من و هاوبیره‌كانم له ناو یه‌كێتیی
نیشتمانیی كوردستان، له‌م پرسیار و كێشه و پێویستییه بنچینه‌ییانه، له نیگه‌رانی
و داواكارییه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌مان تێ ده‌گه‌ین و به‌شانازییه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی
ده‌كه‌ین. بۆیه له‌م ڕۆژه مێژووییه‌دا و هه‌ر له‌م مینبه‌ره كراوه‌یه‌وه، ڕایده‌گه‌یه‌نم
له چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی سیاسی و نیشتیمانی له‌گه‌ڵ هێز و لایه‌نه سیاسییه
كوردستانییه‌كان، پشتئه‌ستوور به پشتیوانیی كه‌سوكاری شه‌هیدان، پشتئه‌ستوور به
پشتیوانیی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌وڵی ڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م مۆدێله چه‌وته له حوكمڕانی
ده‌ده‌ین و ڕێگه ناده‌ین هه‌ڵه‌ی كه‌مینه‌یه‌ك، ڕاپه‌ڕینه شكۆداره‌كه‌مان له‌كه‌دار
بكات و ئه‌و ڕووباری خوێن و ئه‌و قوربانیدانه‌ی میلله‌ته‌كه‌مان له‌م پێناوه‌دا به‌خشیوونی،
به فیڕۆ بڕوات."