نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی 14 مانگی رابردودا تۆماركرد
  2021-03-05       559       

ئەمڕۆ هەینی، نرخی نەوت بەرزترین ئاستی لەماوەی نزیكەی 14 مانگی رابردودا، تۆماركرد، ئەوەش دوای رێككەوتنێ وڵاتانی ئۆپیك پڵەس لەبارەی زیادنەكردنی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لەمانگی نیساندا كە چاوەڕوان دەكرێت ئاستی خواست لەسەری زیاتر بەرزتر بكاتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ هەینی نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكانی جیهاندا 1.52 دۆلاری چۆتە سەرو بۆ 68.26 دۆلار بەرزبۆتەوە.

هەروەها نرخی یەك بەرمیل نەوتی تەكساس 1.36 دۆلاری چۆتەسەرو بۆ 65.13 دۆلار بەرزبۆتەوە.

ئەو ئاستی بەرزبونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە دێت كە وڵاتانی ئۆپیك پڵەس رێككەوتن لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ مانگی نیسان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×