كەبابخانەی "عومەری باڵ" لە سلێمانی داخرا
  2021-03-06       350       

كەبابخانەی وەستا عومەری باڵ لە سلێمانی داخرا، ئەوەش بەهۆی بەكارهێنانی گۆشتی بەستو بۆ دروستكردنی كەباب و تكەی گۆشت و فرۆشتنی بە نرخی گۆشتی فرێش.

ئاوێنە: قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا لەزاری، لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قایمقامیەتی شارەكەوە ڕایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی بڕیاردرا بە داخستنی كەبابخانەی وەستا عومەری باڵ و گرتنەبەری رێکاری یاسایی.

لەشكر حەمید، هۆكاری داخستنی ئەو خواردنگەیەی بەم شێوەیە رونكردۆتەوە"بەھۆی بەکارھێنانی گۆشتی بەستو بۆ دروستکردنی کەباب و تکەی گۆشت و فرۆشتنی بە گۆشتی تازە 'فرێش' لە کاتێکدا گۆشتی تازە لە ڕوی زانستیەوە تەندروست ترەو بەھای خۆراکی زیاترە بە بەراورد بە گۆشتی بەستو، ھەروەھا لە ڕوی نرخەوە گۆشتی بەستو زۆر ھەرزانترە کە بە نرخی تازە فرۆشراوە."

زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×