حەسەن ڕۆحانی: یەکپارچەیی و ئارامی عێراق ئەولەویەتی ئێرانە
  2021-03-06       379       

سەرۆککۆماری ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هەمیشە ئەولەویەتیداوە بەوەی عێراق یەکپارچە بێت و ئارامبێت، چونکە ئارامی عێراق پەیوەستە بە ئێرانیشەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی هەواڵی سایتی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران ئێوارەی ئەمڕۆ 6 ی ئازار، حەسەن ڕۆحانی، سەرۆککۆماری ئێران و مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامداوە و لە پەیوەندییەکەدا گفتوگۆی توندوتۆڵکردنەوەی پەیوەندییە ئابوری و سیاسییەکانی هەردوولا کراوە.

حەسەن ڕۆحانی ڕایگەیاندووە، “ئێمە هەموو دەستوەردانێکی دەرەکی لە عێراق ڕەتدەکەینەوە و هەر دەستوەردانێک دەبێتە نائارامی و گرفتی گەورە بۆ ناوچەکە”.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا وتوویەتی، “ئێران یەکێکە لە دراوسێ باش و دۆستەکانی عێراق و پڕۆژەمان هەیە کە پەیوەندی ئابوری و بازرگانی نێوانمان لەگەڵ ئێران قوڵتر بکەینەوە بە تایبەت دوای تەواوبوونی ڕێگەی ئاسنی نێوان شەڵەمچە – بەسرە”.

سەرۆککۆماری ئێران بە کازمی ڕاگەیاندووە، ” بەداخەوە تا ئێستا ملیاردها دۆلاری ئێران کە لە عێراق بلۆک کراوە ئازاد نەکراوە و داوا لە بەرپرسانی پەیوەست بەو کێشەیە دەکەین لە عێراق هەوڵی زیاتریان هەبێت”.

مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرایکردووە، ” لیژنەیەک لە نێوان هەردوو وڵاتدا دروستکراوە بۆ چاودێری ترانزێتی کاڵا و پێداویستی بازرگانی لە نێوان عێراق و ئێراندا”.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×