بڕیاری داخستنی بازگەكانی هەولێر بۆ سبەی درێژكرایەوە
  2021-03-06       417       

بڕیاری داخستنی بازگەكانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاكانی عێراق تا كاتژمێر 6:00ی ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 07-03-2021 درێژكرایەوە، بڕیارەكە هاتووچۆی هاووڵاتیانی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەولێر ناگرێتەوە.\

ئاوێنه‌: دوای ئەوەی پێشتر پارێزگای هەولێر ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، كە لە كاژێر 12:00ی شەوی 3ی ئازار بازگەكانی هەولێر لەگەڵ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق تا 7:00ی ئێوارەی رۆژی 6ی ئازار دادەخرێن، ئەمڕۆ وادەكە درێژكرایەوە.

بە پێی زانیارییەكان هەر چەندە بڕیاربوو ئەمشەو كۆتایی بەو وادەیە بێت ، كە پارێزگای هەولێر بڕیاری دا بە داخستنی بازگەكانی هەولێر لەگەڵ پارێزگاكانی ناوەڕاست وباشووری عیراق ، بەڵام بڕیارەكە بۆ كاتژمێر 6ی ئێوارەی ڕۆژی یەك شەممە 7ی ئازار درێژكرایەوە .


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×