كارنامەی دانیشتنی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی عێراق بڵاوكرایەوە
  2021-03-06       536       


بڕیارە ڕۆژی دووشەممە پەرلەمانی عێراق دانیشتنێك بەڕێوەببات، گرنگترین بڕگەی دانیشتنەكەش تەواوكردنی دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق.

ئاوێنه‌: لە ڕاگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق ئەمشەو شەممە 6ی ئازار بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كردووە بۆ دانیشتنی ژمارە 42 لە ڕۆژی دووشەممە 8ی ئازار، كارنامەی دانیشتنەكەشی بڵاوكردووەتەوە.

بەگوێرەی ئەو كارنامەیە، دانیشتنەكە لە شەش بڕگە پێكدێت و لە بڕگەی یەكدا هاتووە، “تەواوكردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی”.

لە بڕگەیەكی دیكەی دانیشتنەكەدا بڕیارە دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای ڕوبەڕوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بدرێت.

هەرچەندە لە بەرنامەی كاری دانیشتنەكەدا باس لە تەواوكردنی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی كراوە، بەڵام بەشێك لە پەرلەمانتاران بەدووری دەزانن بە ئاسانی تێپەڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×