بڕیارە لە سەردانەکەی سبەینێی بۆ هەولێر، پاپا فرانسیس سەردانی ناحیەی عەنکاوە بۆ نێو پلانی سەردانەکەی بۆ هەولێر زیاد دەکات و چاوی بە دانیشتوانە مەسیحییەکانی ناوچەکە بکەوێت.
ئاوێنه: ئەمڕۆ شەممە، ٦ی ئازاری ٢٠٢١، زین ئەنوەر، رێکخەری میدیایی سەردانی پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" پاش تەواوبوونی مەراسیمی پێشوازیکردن لە پاپا لە فڕۆکەخانەی هەولێر، بڕیارە پاپا سەردانی ناحیەی عەنکاوە بکات و بەشداری لە نیوەڕۆخوانێک لەگەڵ قەشەکانی ئەو ناوچەیە بکات، پاشان لە یەکێک لە شەقامەکانی عەینکاوە دەسوڕێتەوە و چاوی بەدانیشتوانەکەی دەکەوێت".
نەبوونی سەردانیکردنی عەینکاوە لە نێو پلانی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان بۆ هەرێمی کوردستان پرسیارێکی زۆری دروستکردبوو، بەو پێیەی ئەو ناحیەیە گەورەترین کۆمەڵەی نیشتەجێبوونی مەسیحییەکانە لە هەرێمی کوردستان.