پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر
  2021-03-07       324       
پاپای فرانسیش، پاپای ڤاتیکان گەیشتە فڕۆکەخانەی هەولێر و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی هەرێم پێشوازی لێکرا.

ئاوێنە: کاتژمێر 8:20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەکەی پاپای فرانسیش، پاپای ڤاتیکان لە شاری بەغدای پایتەختەوە گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم کۆدەبێتەوە.

پاپا فرانسیس لەهۆڵی فڕۆکەخانە لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و کەسایەتییە ئاینییەکان کۆدەبێتەوە، دوای کۆبونەوەکان بەرەو موسڵ بەڕێدەکەوێت و دەچێتە ناوچەی هەبوت و دوای گەیشتنی لە کەنیسەی موسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕی داعش دەکات.

بەپێی خشتەی سەردانەکەی پاپای ڤاتیکان، دواتر موسڵ دەچێتە قەرەقوش و لەکەنیسەی تاهیرە ئەلکوبرا بەشداریی لە رێوڕەسمێکی ئایینی دەکات و وتارێک پێشکەش دەکات.

هاوکات بۆ نیوەڕۆ پاپا فرانسیس دەگەڕێتەوە هەولێر و کاتژمێر 16:00ی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یاریگای فرەنسۆ هەریری هەولێر بە بەشداریی 10 هەزار کەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەکشەممە بەڕێوەدەبات
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×