لیژنەی دارایی: زۆرینەی پەڕلەمانتاران بەوە رازی نین، هەرێم رۆژانە تەنیا ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەست بکات
  2021-03-07       501       
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق رایگەیاندووە کە هێشتا هەرێمی کوردستان و بەغدا لەسەر دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لەناو پرۆژە یاسات بودجەی ساڵی ٢٠٢١ نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن، ئەندامێکی لیژنەی دەستپاکیش ئاشکرای کردووە کە زۆرینەی پەڕلەمانتاران بەوە رازی نین کە هەرێم تەنیا رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات.

ئاوێنە: محەمەد شەبەکی ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عێراق لەلێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە لە لایەنی کوردی لەسەر چەند بڕگەیەکی ناو ماددەی ١١ی پرۆژە یاسای بودجە نارازین کە پەیوەستە بە پشکی هەرێمی کوردستان و پاکتاوکردنی شایستە داراییەکانی نێوان بەغدا و هەرێم لەساڵی ٢٠٠٤ تاوەکو ساڵی ٢٠٢٠ .

شەبەکی روونیکردۆتەوە کە هەرێمی کوردستان هەژماری کۆتایی ئەو ساڵانەی رادەستی بەغدا نەکردۆتەوە، لەکاتێکدا بەغدا داوا دەکات ئەو داتایانە بەهەماهەنگی لەنێوان دیوانی چاودێری دارایی بەغدا و دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان وردبینیان تێدا بکرێت.

لەبەرانبەردا وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەموو ژمارە و داتاكانی تایبەت بە داهات وخەرجیی نەوتیی و نانەوتیی و تۆماری بایۆمەتریی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی پێشكەش بە بەغدا كردووە.

لەبەشێکی تری راگەیاندراوەکەی وتەبێژی حکومەتی هەرێمدا هاتووە " حكومەتی هەرێم بە نووسراوی ژمارە (7-تایبەت) لە 1-2-2021، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی ئاگادارکردووەتەوە لە هەموو وردەكارییەكانی پەیوەست بە پرۆسە و داهات وخەرجییەکانی نەوتی (پشتبەست بە ڕاپۆرتی ووردبینی و پێداچوونەوەی كۆمپانیای دیلۆیتی نێودەوڵەتیی) سەرەڕای ناردنی ژمارەکانی پەیوەست بە سەرچاوەکانی داهاتی نانەوتی و دەروازە سنووریەکان و بڕی داھاتەکانیان پشتبەست بە بەیانی دارایی ساڵانەی وەزارەتی دارایی وئابووری ھەرێم. ئەمە سەرەڕای ناردنی خشتەی ژمارە و زانیاری تایبەت بە مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان، پشتبەست بە پڕۆگرامی تۆماری بایۆمەتری"

هەروەک تەها دیفاعی ئەندامی لیژنەی دەستپاکیی و پەڕلەمانتاری هاوپەیمانی نەسر رایگەیاندووە ئەگەر بێت و ناکۆکییەکان لەسەر دیاریکردنی پشکی هەرێم لەناو بودجەدا هەر بەردەامبن، ئەوە پەڕلەمان ناچار دەبێت پرۆژە یاساکە بە زۆرینە تێپەڕێنێت.

دیفاعی لەلێدوانێکدا بە تەلەفزیۆنی دیجلەی راگەیاندووە کە هێشتا ناکۆکییەکان لەسەر پشکی هەرێم لەناو بودجە بەردەوامن، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە کە زۆرینەی کوتلە سیاسییەکان رازی نین هەرێم تەنیا رۆژانە ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت رادەستی بەغدا بکات، بەڵکو دەڵێن جگە لە میکانزیمەکانی رادەستکردنی نەوت، دەبێت بڕکەش زیاد بکرێت.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×