بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی یەکەم ژەمە ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرت
  2021-03-07       500       
کەمێک بەرلە ئێستا دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە 7ی ئازار وەک یەکەم کەس لە پارێزگای سلێمانی و یەکەم بەرپرسی تەندروستی لە هەرێمی کوردستان ڤاکسینی دژی کۆرۆنای وەرگرت.

ئاوێنە: لەوبەرەیەوە دکتۆر سەباح هەورامی، بەڕێوبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، “ئەمڕۆ یەکەم بڕی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە هێڵی پێشەوەی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بەکاردەهێنرێت و کۆی پشکی سلێمانیش 1400 ژەمە کە هەر کەسێک دوو ژەمە ڤاکسین وەردەگرێت”.

وتیشی، “هەر کەسێک کە بە ڤاکسینەکە دەکوترێت پێویستە هەر ماکێک یان کاریگەرییەکی لەسەر دروستبوو لایەنی پەیوەندیدار ئاگادار بکاتەوە”.

سەبارەت بەوەی کە بەشێک لە خەڵک گومانیان لە ڤاکسینەکە هەیە چۆن ئەو وەک یەکەم بەرپرس ڤاکسینەکەی بۆ خۆی بەکارهێنا دکتۆر سەباح جەختیکردەوە، “ئەگەر گومانمان لە ڤاکسینەکە هەبێت نابێت بیدەین بە هیچ کەسێک بۆیە من شتێک لەسەر کارمەندەکانم تاقیناکەمەوە کە خۆم گومانم هەبێت و دڵنیا نەبم لێی”.

دکتۆر سەباح هەورامی داواشی لە حکومەت کرد کە ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا توندتر بکات چونکە بەپێی هەموو بۆ چوونەکان لە دوای 15ی ئازار ئامارەکانی توشبوون بە کۆرۆنا بەرز دەبنەوە و داواشی لە هاوڵاتییان کرد کە پابەندی ڕێنماییەکان بن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×