له‌ هه‌رێمی كوردستان 256 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا
  2021-03-07       454       

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌دوێنێوه‌، 256 (دو سه‌د و په‌نجا و شه‌ش) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركران و 3 (سێ) توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. 

ئاوێنه‌: وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ دوێنێوه‌ 6323 (شه‌ش هه‌زار و سێسه‌د و بیست و سێ) پشكنینی نوێی كۆرۆنا كراون، 256 (دو سه‌د و په‌نجا و شه‌ش) توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون، 153 (سه‌د و په‌نجاو سێ) له‌ هه‌ولێر، 57 (په‌نجاو حه‌وت) له‌ سلێمانی، 19 (نۆزده‌) له‌ دهۆك، 6 (شه‌ش) له‌ گه‌رمیان، 19 (نۆزده‌) كه‌سیشیان له‌ راپه‌ڕین بون.
135 (سه‌د و سی و پێنج) توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، 135 (سه‌د و سی و پێنج) توشبوی كۆرۆنا چاكبونه‌ته‌وه‌ و ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندوه‌، 3 (سێ) توشبوش گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ كه‌ هه‌رسێكیان له‌ سلێمانی بون.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×