پاپا فرانسیس كۆتایی بە قوداسەكەی هەولێر هێنا: دەگەڕێمەوە رۆماو عێراق بۆ هەمیشە لەدڵمدایە
  2021-03-07       687       

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان كەمێك لەمەوبەر كۆتایی بەو قوداسە ئایینییە هێنا كە لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە شاری هەولێر بە ئامادەبونی 10 هەزار كەس و بەرپرسانی باڵای هەرێم رێكخرابو. پاپا وتی، دەگەڕێمەوە بۆ رۆما بەڵام عێراق بۆ هەمیشە لە دڵمدا دەمێنێتەوە.

ئاوێنە: پاپا فرانسیس ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە قوداسە ئایینییەكەدا لە یاریگای فرانسۆ هەریری لە هەولێر رایگەیاند، خۆڕاگری عێراقییەكان وای لێكردوە "حەج"ی عێراق بكات.
پاپا ئەوەشی خستەڕو، لە عێراق زۆر براتان هەن كە برینی توندوتیژییان پێوەیە. پێویستە دڵمان پاك و بێگەرد بێت لە درۆ و دوڕویی.

وتیشی، پێویستمان بەوەیە خواستی دەسەڵات لە دڵمان لابەرین كاتێك براو خوشكانمان ئازار دەچێژن.

جەختیشی كردەوە كە "هاتوم سوپاستان بكەم. خوا سەركەوتوتان بكات."

هەروەها وتیشی، لەو رۆژانەی كە لەعێراق بەسەرم بردن گوێم لە ئازارەكانی خەڵك گرت.

هەروەها وتیشی"من دەگەڕێمەوە بۆ رۆما بەڵام عێراق بۆ هەمیشە لە دڵمدا دەمێنێتەوە."

ئاماژەی بەوەشدا كە "لەخوا دەپارێمەوە هاوكاری پێكهاتەكان بكات بۆ خزمەتكردنی چاكەی گشتی...ئاشتی، ئاشتی، ئاشتی."


زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×