شه‌پۆلێكى بارانبارین و سه‌رما هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌
  2021-03-08       1117       
بەپێی پێشبینییەكان، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەریی و شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکانی هەرێم و هەندێک ناوچەی ناوەڕاستی عێراق دەکات.

ئاوێنە: لەمبارەیەوە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی لە هەرێمی کوردستان لە لاپەرەی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویكردۆته‌وه‌: لە ڕۆژی پێنجشەمەی کۆتایی ئەم ھەفتەیە لە ئەنجامی داغڵبوونی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆیەکی جەمسەری لەژێر کاریگەری سەرچاوەی دەریای سپی ناوەراستدا خێرای بای باشوری خۆرئاوا لە ناوچەکانی سنوری گەرمیان، کەرکوک و بەرادەیەکی کەمتریش لە ناوچەکانی سلێمانی ڕوو لە چالاکبوون ئەکاتەوە بەخێرای 25 تا 50 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌: لە ڕۆژی ھەینیدا کاریگەری ئەم ئاڕاستە بایە کۆتایی پێدێت و ئاڕاستە بایەکی دیکەی سارد چالاک ئەبێتەوە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانەوە بە ئاڕاستەی ناوچەکانی سلێمانی، ڕاپەرین، گەرمیان کاریگەری ئەبێت بەتایبەت لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی پێشبینی ئەکرێت خێرای با کە لەھەندێک ناوچەدا بگاتە سەروو 55 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لەگەڵ کاریگەری ئەم نزمە پاڵەپەستۆیەدا ھەر لە ڕۆژی ھەینی پێشبینی بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەکرێتەوە و پلەکانی گەرما بەرادەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە لە زۆربەی ناوچەکاندا.
زۆرترین بینراو
© 2021 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×