2021-03-08   432     
پۆلیسی ھاتوچۆی پاریزگای ھەڵەبجە ئەمرۆ دووشەممەلە بینای بەڕێوەبەراتییهكه دەستی کرد بە پرۆسەی وەرگرتنی زانیاری و ئامار و سەرژمێری کردنی ئوتومبێلە بێ سەرەتاکان.
ئاوێنە: دهستكردن بهم پرۆسهیه دوای ئەوە ھات کە رۆژی 4ی ئهم مانگه ھاتوچۆی ھەرێم ئاگاداریەکی بڵاوکردەوە بۆ ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل كه فۆڕمیان بۆ پڕ دهكرێتهوه بەمەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری و ئامار.
بڕیارهكه ئەو ئۆتۆمبێلانەش دەگرێتەوە کە ھاتونەتە ھەرێمی کوردستان بەڵام بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی ناوخۆ مۆدێلی ئۆتۆمبێلەکە نزمە و ناتوانرێت تۆمار بکرێت.