جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق داوای ئاسایی كردنەوەی دۆخی شنگال دەكات
  2021-03-08       441       

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، داوای ئاساییکردنەوەی دۆخی شنگال و ئاوەدانکردنەوەی شارەكە دەکات.

ئاوێنه‌: شاندێکی کوردانی ئێزدی قەزای شنگال سەردانی حەسەن کەعبی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان كرد، لەمیانەی سەردانەكەیان حەسەن كەعبی داوای کرد، شنگال لە ناکۆکییە سیاسییەکان دووربخرێتەوە و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق، سەرپەرشتی راستەوخۆی دۆسیەی ئەو شارە بکات.

کەعبی وتیشی، دەبێت دۆخی شنگال ئاسایی بکرێتەوە و دەست بە ئاوەدانکردنەوەی شارەکە بکرێت.

ئەمە لەكاتێكدایە بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخی شنگال، رێككەوتن لەنێوان حكومەتی ھەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراق واژۆ كراوە، بەڵام تائێستا حكومەتی عێراق رێككەوتنەكەی جێبەجێ نەكردووە.

 
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×