بەغدا..بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆكێكەوە هەشت كەس برینداربون
  2021-03-08       436       

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشكرایكرد، ئەمشەو دوشەممە، بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆكێكی دەستییەوە لەنزیك پردی "ئەئیمە" لە بەغدا، هەشت هاوڵاتی برینداربون.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، كەمێك لەمەوبەر، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد، نارنجۆكەكە لە شوێنێكی فڕێدانی خۆڵ و خاشاكدا تەقیوەتەوەو بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی روداوەكە هەشت هاوڵاتی برینداربون و هیچ كەسێك نەكوژراوە.

بەپێی میدیا عێراقییەكان، تەقینەوەكە زیارەتكارانی ئیمام موسای كردۆتە ئامانج.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە هێزێكی تایبەت لە شوێنی روداوەكە دەستی بە لێكۆڵینەوەو پشكنین كردوەو ئێستاش رێپێوانی زیارەتكاران بەردەوامە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدبونی ئیمام كازم.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×