2021-03-09   1327     
وتەبێژی بارەگای بارزانی رایگەیاند، سەردانەکەی پاپا فرانسیس به‌شێوه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی بۆ ئێزیدییەکان زۆر گرنگ بووە و لەکۆبوونەوەکانیدا چەندینجار باسی پێکهاتەی ئێزدییەکانی کردوە کەدەبێت مافی خۆی وه‌ربگرێت، دەشڵێت، "سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و هەرێم لەسەر بانگهێشتی پێشووی بارزانی بووە."
ئاوێنە: ڤیان دەخیل، وتەبێژی بارەگای بارزانی و ژنە چالاکوانی ناسراوی ئێزدی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە، "سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فڕانسیس بۆ عێراق به‌گشتی و بۆ كوردستانیش به‌تایبه‌تی سه‌ردانێكی زۆر گرنگ بوو هه‌موومان ده‌زانین كه‌كوردستان ئێستا ئه‌و جێگه‌یه‌یه كه‌ئه‌من و ئارامی تێدایه بۆ هه‌موو پێكهاته‌كان، هه‌موو پێكهاته‌كان كاتێك له‌تیرۆریست ڕایان‌كرد له 2014 و پێش 2014 ش لێره ئه‌من و ئه‌مانه‌تیان هه‌بوو مافەکانیان هه‌بوو، هەروەها زۆر گرنگیشه كه‌پاپا به‌و هه‌موو لێپرسراویه‌ته‌ی خۆی زیاتر له‌دوو سێ جار باسی ئه‌و كاره‌ساته‌ی كرد كه‌به‌سه‌ر ئێزیدیان هات ئه‌وه‌ش بێگومان فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌ئه‌و پێكهاته (ئێزیدی) ده‌بێت مافی خۆی وه‌ربگرێت، سوپاسی كوردستانیشی كرد كه‌ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌ی حه‌واندۆته‌وه له‌لای خۆی به ئاسایشی و ئارامی و حه‌ق و مافیان داونه‌ته‌وه شتێكی زۆر گرنگ بوو بۆمان چونكه قسه‌كانی پاپا واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سایه‌تیه و زۆر له‌كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سه‌رنجیانداوه‌ته سه‌ر كاره‌ساتی شه‌نگال و جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان."
ئاماژەی بەوەشکردوە، " له‌ڕاستیدا هاتنی پاپا بۆ عێراق شتێكی زۆر گرنگه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌عنه‌وی بۆ ئێزیدی زۆر زۆر گرنگ بوو به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ی كه‌باسی ده‌كه‌ین ئه‌وه تایبه‌ته به‌حكومه‌تی به‌غداد ئه‌و شتانه ده‌بێت حكومه‌تی به‌غداد پێی هه‌ڵبستێت و ده‌بێت حكومه‌تی به‌غداد شه‌نگال ئاوه‌دان بكاته‌وه، ده‌بێت حكومه‌تی به‌غداد هه‌ڵبستێت به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی كه‌تائێستا له‌كه‌مپه‌كانن بگه‌ڕێنه‌وه جێگه‌ی خۆیان ئه‌و شته له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌تی عێراقە به‌ڵام سه‌ردانی پاپا وه‌كو وتم فشارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات كه‌دیسان چاوێك له‌سه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه (ئێزیدییەکان) هه‌بێت بزانن تائێستا نه‌هامه‌تیان هه‌ر به‌رده‌وامه و چاره‌سه‌ریان بۆ نه‌كراوه له‌وانه‌یه ئه‌وه ببێته فشارێك له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق."
ڤیان دەخیل ئاماژەی بەوەکرد پاپا زانیاری زۆری لەبارەی قوربانیەکانی ئێزیدییەکانەوە هەبووە لەو ڕوەوە وتی " هه‌موومان ده‌زانیین پاپاش جێی شانازیمان بوو كه‌زۆر شتی ده‌زانی و هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه له‌گه‌ڵمانه و له‌گه‌ڵمان ده‌ژێت زۆر زانیاری هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و قوربانیانه‌ی ئێزییدیه‌كان كه‌چیان لێهات لەجینۆسایده‌كه هه‌تا له‌سه‌ر بارودۆخیان له‌عێراق و بارودۆخیان له‌كوردستان ئه‌ویش به‌ڕاستی سوپاسی كوردستانی كرد لەبەر ئەو هەموو شتەی بۆ ئێزیدی و مه‌سیحی كراوه بۆخۆشی ده‌زانێت جێگه‌ی خۆمان و ئه‌و جێگه‌یه‌ی كه‌مافمان هه‌یه لەكوردستانه، عێراق هه‌تا ئێستا ئه‌و مافه‌ی نه‌داوه‌ته خه‌ڵكی ئێمه چ ئێزیدی بێت چ مه‌سیحی بێت و چ شه‌به‌ك بێت."
ئەو ژنە چالاکوانەی ئێزیدی وەڵامی ئەو پرسیارەشی دایەوە دوای سەردانەکەی پاپا دۆخی ئێزیدییەکان چی لێدێت؟ لەم بارەیەوە وتی " ئه‌وه په‌یوه‌سته به‌حكومه‌تی عێراق ئایا ئه‌و ڕاسپاردانه‌ی كه‌پاپا وتی له‌هه‌موو سه‌ردانه‌كانی چ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داره‌كان عێراق چ له‌گه‌ڵ پیاوانی ئایینی عێراق كاری پێ ده‌كه‌ن و له‌سه‌ری ده‌ڕۆن یان نا؟ "
ئەوەشی خستەڕو، " به‌دڵنیاییه‌وه شتێكی جێی شانازییه بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌تا بۆ جه‌نابی پاپا فه‌ره‌نسیس كاتێك هات و ئه‌و هه‌موو شته‌ی بینی و پێشوازی كردنه‌كه‌ی پاپا له‌هه‌ولێر زۆر زۆر جیاوازی هه‌بوو له‌هه‌ر جێگه‌یه‌كی دیكه كه هه‌موومان ده‌زانیین به چ ڕه‌نگێك پێشوازی لێده‌كرا به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌وه كاریگه‌ریه‌كی زۆری هه‌بوو له‌لای پاپا. "
دەربارەی ئەوەی ئایا هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەرێم بانگهێشت کرابوون بۆ ئەو مەراسیمە؟ ڤیان دەخیڵ وتی" به‌دڵنیاییه‌وه‌و حكومه‌ت هه‌مووی هاتبوو، په‌رله‌مان هه‌مووی هاتبوو واته هه‌موویان بانگهێشت كرابوون ئه‌وه‌ی حه‌زی لێ‌بوو هاتبوو ئه‌وه‌ی حه‌زی لێ نه‌بوو نه‌هاتبوو به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه بۆ هه‌موو كه‌سێك هه‌بوو چ له‌حكومه‌ت بێت چ له‌په‌رله‌مان بێت بێته ئه‌و مه‌راسیمانە."
سەبارەت بەکۆبونەوەکەی نێوان پاپا و مەسعود بارزانی؟ وتەبێژەکەی بارەگای بارزانی (ڤیان دەخیل) وتی " جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی نه‌ك سه‌رۆكی حیزبێكه له‌عێراق به‌ڵكو سه‌رۆكێكی گه‌وره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه و عێراق و كوردستانه قورسایی خۆی هه‌یه له‌هه‌موو دنیا، جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی پێویستی به مه‌نسه‌ب-پله‌وپایه نیە یان به‌ناوێكی پله‌وپایه بۆ کۆبونەوە به‌ڵام هه‌ر بۆ خۆی سومبولێكی گه‌وره‌ی كورد‌و كوردستانه."
ئەوەشی خستەڕو،" به‌دڵنیاییه‌وه بارزانی وه‌كو مه‌رجه‌عێكی گه‌ورەی كورد و كوردستانە نه‌ك هه‌ر هه‌رێمی كوردستان مه‌رجه‌عی هەر هەموو كورده به‌گشتی لەچوار پارچەی کوردستان چونكه لێره له‌کوردستان نه‌ك ئەو ئاوارانه‌ی كه‌له‌عێراقه‌وه هاتوون نه‌ك كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی تریش هاتوونه‌ته كوردستان تەنانەت خه‌ڵكی عه‌ره‌بیش هاتووه سونه و شیعه‌ش لێره‌ن خه‌ڵكی كوردی هه‌رچوار پارچه‌كانیش لێره‌ن. "
وتەبێژی بارەگای بارزانی جەختی لەسەر مافی پێکەوە ژیانی نەتەوە و بۆچونەجیاوازەکان لەهەرێمی کوردستان-عێراق کردەوە و ئاماژەی بەوەکردوە، " لێره مافی زۆر ده‌درێت به‌هه‌ر كه‌سێك هاوڵاتی كوردستانی بێت له‌به‌رئه‌وه خه‌ڵك و ده‌وڵه‌تی دنیا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی ده‌كه‌ن كه‌سومبولێكه بۆ هه‌موو كورده‌كان، كه‌سایه‌تییەكه هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت ئاسایش و ئارامی هه‌بێت له‌و شوێنه‌ی كه‌خۆی تێدایه. "
ڤیان دەخیل سەبارەت بەناوەڕۆکی کۆبونەوەکەی (مەسعود بارزانی) و پاپا ئەوەشی وت " ئه‌وه‌ی كه من بزانم زۆر سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی كرد له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو شتانه‌ی كه‌ده‌یكات بۆ ڕۆڵی سیاسی و زه‌عامه‌تەی كه‌هه‌یه‌تی له‌ناوچه‌كه وه‌كو ده‌توانێت هاوسه‌نگیه‌ك بكات له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان چ له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی و چ له‌گه‌ڵ لایه‌نی هەرێمی هەروەها زۆر سوپاسی كوردستانیشی كرد و سوپاسی جه‌نابی سه‌رۆكی كرد بۆ ئه‌و هه‌موو ئیشه‌ی كه پێی هه‌ڵده‌ستێت. "
وتەبێژەکەی بارەگای بارزانی تەئکیدی کردەوە سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەسەر داوای بارزانی بووە، لەو ڕوەوە دەڵێت" هه‌موومان ده‌زانیین ئه‌وه‌ی چاودێری سیاسه‌ت ده‌كات چاودێری ئه‌وه ده‌كات كه جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی و جه‌نابی كاك نێچیر‌ڤان و جه‌نابی مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی پاپایان كرد بوو به‌دڵنیاییه‌وه جه‌نابی سه‌رۆكیش پێی وتووه كه حه‌زیان لێیه جارێك سه‌ردانی عێراق بكات و سه‌ردانی كوردستان بكات ئه‌وه بووه كه بانگهێشته‌كه‌ی قبوڵ كرد و هاته عێراق، واته له‌سه‌ر بانگهێشته‌كه‌ی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی هاتبو