2021-03-09   404     
ماوه‌ی دوو رۆژه كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌خۆڵ و خاشاك به‌هۆی رایی نه‌كردنی مامه‌ڵه‌كانیان له وه‌زاه‌رتی شاره‌وانی كاره‌كانیان راگرت.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه زه‌رده‌شت ره‌فیق لێپرسراوی راگه‌یاندنی شاره‌وانی سلێمانی بە میدیای فەرمی یەکێتی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌پارێزگای سلێمانی سه‌رۆكی شاره‌وانی و نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی پاككه‌ره‌وه كۆده‌بنه‌وه هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان ده‌درێت.
وتیشی: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ده‌ستبكه‌نه‌وه به‌كاره‌كانیان.
یه‌كێك له‌خاوه‌نی كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه‌ش له سلێمانی بۆ PUKmedia وتی: ماوه‌ی سێ مانگه چاوه‌ڕوانی نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانمانین له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و تائێستا نوێ نه‌كراوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ماوه‌ی سێ مانگه هیچ سولفه‌و بڕه پاره‌یه‌ك نه‌دراوه به‌كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه كه سێ كۆمپانیان، به‌وهۆیه‌شه‌وه كاره‌كانمان راگرتووه‌و تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت ده‌ستبه‌كاركردن ناكه‌ینه‌وه.
جێی ئاماژه‌یه، كۆمپانیانكانی خالید شینكی و شكارو هه‌رێم ئه‌ركی پاككردنه‌وه‌ی پارێزگای سلێمانی-یان له‌خۆڵ و خاشاك گرتوه‌ته ئه‌ستۆو له‌ئێستاشدا داوای نوێ كردنه‌وه‌ی گربه‌سته‌كانیان ده‌كه‌ن .