لەسنووری پارێزگای كەركوك 270 كەس لەسەر ماددەی هۆشبەر دەستگیر كراون
  2021-03-09       327       
لە ماوەی ١٤ مانگی رابردوودا لەسنووری پارێزگای كەركوك، ٢٧٠ كەس لەسەر دۆسیەی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و دەستبەسەر ٢٥ كیلۆگرام ماددەی حەشیشە و كریستاڵ و ١٥ ملیۆن حەبی ترامادۆڵدا گیراوە.


ئاوێنە: عەمید غالب عەلی بەڕێوبەری پۆلیسی كۆمەڵایەتیی رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠دا، 270 كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەركارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركركراون كە ژمارەیەك لەوانە ئافرەت بوون، لەو ژمارەیەیش ١٩٠ كەسیان سزای یاساییان بەسەردا سەپێنراوە”.

ئاماژەی بەوەشكرد، لە ساڵی رابردوودا، دەستبەسەر ١٥ میلون حەبی ترامادۆڵدا گیراوە لەگەڵ سێ كیلۆگرام ماددەی حەشیشە و حەوت كیلۆگرام ماددەی كریستاڵ.

بەڕێوبەری پۆلیسی كۆمەڵایەتی كەركوك، لەبارەی ئامارەكانی ئەمساڵی ماددە ھۆشبەرەكان ئاشكرایكرد، لە ماوەی دوو مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، ٣٠ كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركراون و دەستبەسەر ١٥ كیلۆگرام مادەی كریستاڵدا گیراوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×