بەرپرسێکی سوپای پاسداران باسی کودەتا دەکات لە ئێران
  2021-03-09       1338       
ڕاوێژکاری سەربازیی ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، ئەوان وەک سوپای پاسداران ناتوانن کودەتا بکەن بەسەر سەرۆکایەتی کۆماردا و ئەو پۆستە بکەن بە پۆستێکی سەربازی.

ئاوێنە: حسێن دەهقان، ڕاوێژکاری سەربازیی خامنەیی، ڕابەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران دوێنێ 8ی ئازار ڕایگەیاند، “دۆخی ئێستا هی ئەوەنییە لە ڕێگەی کودەتاوە پۆستی سەرۆککۆماری بگرین، هەرچەندە لە حکومەتێکی تەواو سەربازی لە بەرنامەی ئێمەدا نییە”.

ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی ئیسنای ئێرانی ڕایگەیاندووە، “من خۆم کاندیدی سوپاییم بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، ئەمەش ناکەتە ئەوەی بەرنامە هەبێت بۆ کۆنترۆڵکردنی هەموو حکومەت لەلایەن سوپاوە، چونکە پێشهاتەکان و دونیای نوێ ئەوەمان لێناخوازێت”.

قسەکانی حسێن دەهقان لە کاتێکدایە، دوو ڕۆژ پێش ئێستا سەعید محەمەد، فەرماندەی سەربازی ” خاتم‌الانبیا”ی سوپای پاسداران دەستی لە پۆستەکەی کێشایەوە تا خۆی کاندید بکات بۆ پۆستی سەرۆککۆماری لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵدا.

جگە لەم دوو کەسایەتییە سوپاییە، هەریەک لە محەمەد باقر قاڵیباف، عەلی لاریجانی، پەرویز فەتاح، مهرداد بزەرباش، وەک کەسایەتی سوپای خۆیان بۆ کاندیدی سەرۆککۆمار کاندید کردووە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×