2021-03-10   405     
وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا (ئاكپارتی) رایگه‌یاند، هیواخوازن دیداره‌كه‌ی نێوان پاپا فڕانسیس پاپای ڤاتیكان و ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان له عێراق ئه‌نجامی باشی بۆ عێراق و ناوچه‌كه هه‌بێت.
ئاوێنە: عومه‌ر جه‌لیك، وته‌بێژی ئاكپارتی رایگه‌یاند، په‌یامه‌كانی ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی په‌یوه‌ستن به گرنگی رێگه‌گرتن له به‌ئامانجگرتنی كه‌مپیه‌كان له عێراق و نادادی به‌رامبه‌ریان، هه‌روه‌ها ئامانجی په‌یامه‌كانی، گفتوگۆ و دیالۆگه له‌نێوان سوننه و شیعه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دروست.
وتیشی، "په‌یامی پاپا فرانسیس له‌سه‌ر كه‌نیسه‌و ئه‌و مزگه‌وتانه‌ی كه هێرش و په‌لاماریان له‌سه‌ر ده‌كرێت ئیجابیه، به‌هیواین كۆبونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ سیستانی ئه‌نجامێكی باشیان هه‌بێت بۆ عێراق و ناوچه‌كه".
وته‌بێژی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، توركیا له نزیكه‌وه به دوای بارودۆخی عێراق ده‌كه‌وێت و سه‌ردانی پاپا فرانسیسیش بۆ ئه‌و وڵاته گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه، هه‌روه‌ها سیستانیش به یه‌كێك له سه‌ركرده هه‌ره گرنگه‌كانی شیعه له عێراق داده‌نرێت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گه‌وره‌ی هه‌یه.