22 ملیار دیناری گەنمی جوتیارانی هەرێم خەرج دەكرێت
  2021-03-10       762       
نەوزاد شێخ كامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد: قۆناغێكی دیكەی شایستە داراییەكانی جوتیاران خەرج دەكرێت، كە بڕەكەی زیاتر لە 22 ملیار دینارە.

ئاوێنە::نەوزاد شێخ كامیل بەمیدیایەکی پارتی ڕاگەیاندوە: قۆناغی حەوتەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2020 خەرج دەكرێ، كە بڕەكەی 22 ملیار 260 ملیۆن دینارە،بەم شێوەیە، 8 ملیار و 56 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای سلێمانی، 7 ملیار و 176 ملیۆن دینار بۆ پارێزگای هەولێر، 7 ملیار و 28 ملیۆن دیناریش بۆ پارێزگای دهۆك خەرج دەكرێ.

ئاماژەی بەوەشداوە: چەكەكان گەیشتوون و لە هەفتەی داهاتوو رێكارە كارگێڕییەكان دەست پێ دەكەن و چەند رۆژێك دواتریش پارەكە دابەش دەكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی جەختیلەوەشكردوەتەوە: هیشتاش نزیكی 100 ملیار دینار پارەی ساڵی 2020ی گەنمی جوتیارانی كوردستان لە لای حكومەتی عێراق دەمێنێتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×