لە سێ پارێزگای عێراق “12 تیرۆریستی مەترسیدار” دەستگیر كران
  2021-03-10       523       

حەشدی شەعبی ئاشكرایكردووە، “12 تیرۆریستی مەترسیدار”یان لە سێ پارێزگای عێراق دەستگیركردووە.

بەگوێرەی میدیا عێراقییەكان، سادق حسێنی، وتەبێژی حەشدی شەعبی لە میحوەری دیالە ڕایگەیاندووە، “حەشدی شەعبی بە هاوكاریی زانیارییە هەواڵگیرییەكان لە پارێزگاكانی دیالە و كەركوك و سەڵاحەدین توانیوەتی 12 تیرۆریستی مەترسیدار دەستگیر بكات”.

ئەوەشی ئاشكراكردووە، “ئەو تیرۆریستانە لەژێر ناو و بەڵگەنامەی ساختە چالاكییان ئەنجامداوە”.

ئەو بەرپرسەی حەشدی شەعبی ئەوەشی ڕاگەیاندووە، “زانیاری لەنێوان یەكەكانی حەشدی شەعبی لە پارێزگاكانی عێراق ئاڵوگۆڕ دەكرێت بۆ ئەوەی ئەو كەسانە دەستگیر بكرێن”.

لە ئێستادا حەشدی شەعبی لە پارێزگاكانی دیالە و كەركوك، بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای عێراق كار دەكات و ڕایگەیاندووە، هەوڵی پاككردنەوەی ئەو ناوچانە دەدەن لە “تیرۆریستانی داعش”.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×