كازمی و حەلبوسی بانگهێشتی شێخی ئەزهەر دەكەن بۆ عێراق
  2021-03-12       466       

سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی لەعێراق دو بانگهێشتنامەی گەیاندە شێخی ئەزهەر لە میسر، بانگهێشتنامەكان بەجیا لەلایەن هەریەكە لە مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانەوە ئاڕاستەی شێخی ئەزهەر كراون بۆ سەردانی عێراق.

ئاوێنە: بەپێی بەیاننامەیەكی دیوانی وەقفی سوننی لەعێراق، سەعد كەمبەش، سەرۆكی دیوانی وەقفی سوننی لەگەڵ د. ئەحمەد تەیب، شێخ ئەزهەردا لە قاهیرە كۆبۆتەوە.

بەیاننامەكە ئاماژەی بەوەداوە كە سەرۆكی وەقفی دیوانی سوننی لە عێراق دو بانگهێشتنامەی رادەستی شێخی ئەزهەر كردون كە بەجیا لەلایەن كازمی و حەلبوسییەوە نوسراون و تێیاندا داوایان لە شێخی ئەزهەر كردوە سەردانی عێراق بكات.

هەر بەپێی بەیاننامەكە شێخی ئەزهەر خۆشحاڵی خۆی بە ناوەڕۆكی دو بانگهێشتنامەكە دەربڕیوەو پێشوازی لە بانگهێشتكردنی بۆ عێراق كردوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×