2021-03-12   711     
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت، ساڵی ڕابردو زیاتر له 500 کۆمپانیا له‌ئه‌نجامی نه‌دانی باج به‌حکومه‌ت غه‌رامه‌ی یاسایی‌یان بۆ کراوه‌و نزیکه‌ی 100 کۆمپانیاش دراونه‌ته دادگا. ده‌شڵێت، "له‌ئه‌نجامی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی که بۆ باج گیراونه‌ته‌به‌ر، توانراوه به‌سه‌دان ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی حکومه‌ت بگه‌ڕێنرێته‌وه".
ئاوێنه: که‌مال ته‌یب، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجی هه‌رێمی کوردستان، به‌ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی ڕاگه‌یاندووه، "ته‌واوی ئه‌و سێکته‌رانه‌ی که داهاتیان لێوه به‌ده‌ست ده‌که‌وێت، ده‌بێت باج بده‌نه حکومه‌ت و ئێستا باج له به‌شێکی زۆری سێکته‌ره بازرگانییه‌کان وه‌رده‌گرین، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشخانه تایبه‌ته‌کان و که‌رته گه‌شتیارییه‌کان و چێشتخانه‌کان و ئه‌و شوێنانه‌ی که له سه‌روو چوار ئه‌ستێره‌ن، ئامانج له‌م باجوه‌رگرتنه دابینکردنی مووچه‌یه بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێم و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاتیشه بۆ حکومه‌ت، هه‌ر بۆ نموونه، ته‌نها له ماوه‌ی ساڵی ڕابردوو له ئه‌نجامی جێبه‌جێکردنی یاسا و ڕێنماییه کارپێکراوه‌کانی باج، سه‌دان ملیار دینار بۆ حکومه‌ت گەڕاوەتەوە و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کردووە مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له کاتی خۆیدا دابه‌ش بکرێت".
ناوبراو ده‌ڵێت، "کۆمپانیا هه‌بووه ساڵی ڕابردوو 20 ملیار دینار باجی داوه به حکومه‌ت، کۆمپانیاش هه‌بووه حکومه‌ت زه‌ویی پێ داوه و پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی تێدا کردووه، به‌ڵام ئێستا خۆی له باج ده‌دزێته‌وه، هاووڵاتیانی هه‌رێمی کوردستانیش دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه که حکومه‌ت ڕێکاره‌کانی وه‌رگرتنی باجی توندتر کردووه و له ئه‌گه‌ری پابه‌ندنه‌بوونی هه‌ر شوێن و دامه‌زراوه‌یه‌ک و خۆدزینه‌وه‌ی له باج ڕێکاری یاسایی ده‌گیرێته به‌ر و چاوپۆشی له هیچ که‌س و لایه‌نێک ناکرێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی باجی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و دادگه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌یشتن به داهاتی ڕاسته‌قینه‌ی باجده‌ر له هه‌وڵه‌کانمان به‌رده‌وام ده‌بین, هه‌رچه‌نده له ماوه‌ی ڕابردوو دانی باج له ئاستی پێوست نه‌بووه, به‌ڵام ئێستا ده‌بینین به‌هۆی ئیجرائاته‌کانی حکومه‌ته‌وه دامه‌زراوه و کۆمپانیاکان نا‌چار بوون و ده‌زانن هیچ ڕێگایه‌کیان نییه بۆ خۆدزینه‌وه له باج و دێن ئه‌و باجه‌ی له‌سه‌ریانه ده‌یده‌نه حکومه‌ت, بۆیه بابه‌تی سه‌پاندنی باج به‌پێی یاسا ڕێک خراوه و له هەموو دنیاش باج یه‌کێکه له سه‌رچاوه‌کانی داهاتی هه‌ر وڵاتێک".