دوای مردنی شەش نەخۆش بەهۆی نەمانی ئۆكسجینەوە، وەزیری تەندروستی ئوردن دەستی لەكاركێشایەوە
  2021-03-13       844       

د. نەزیر عوبەیدات، وەزیری تەندروستی ئوردن، دوای مردنی شەش كەس بەهۆی نەمانی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەیەكی ئەو وڵاتە، دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەرۆك وەزیران كرد.

ئاوێنە: وەزیری تەندروستی ئوردن، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بۆ ماوەی سەعاتێك ئۆكسجین لە بەشەكانی چاودێری چڕ لە نەخۆشخانەی "سەڵت" بڕاوە، لە ئاكامی ئەو كێشەیەدا شەش كەس گیانیان لەدەستداوەو دەستیش بە لێكۆڵینەوە كراوە.

وتیشی"دەستلەكاركێشانەوەی خۆم پێشكەشی سەرۆك وەزیران كردوەو بەرپرسیارێتی ئەخلاقی ئەو روداوە لەئەستۆ دەگرم."

وەزیری تەندروستی ئوردن جەختی كردەوە كە هیچ پاساوێك بۆ ئەو مردنانە نییەو لێپێچینەوە لەگەڵ ئەوانە دەكرێت كە كەمتەرخەم بون.

لای خۆشییەوە سەرۆك وەزیرانی ئوردن فەرمانی دا بە دەستكردنی بە لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لەو روداوەكە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×