دوای ئەوەی حکومەتی ئێران بڕیاریدا ناوی شەقامێک لە شاری زابل لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بەناوی سیستانییەوە بکات، ناوبراو رەتیدەکاتەوە.
ئاوێنه: میدیا عێراقیەکان نووسراوێکی فەرمی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانیان بەزمانی فارسی بڵاوکردەوە کە ئاڕاستەی سەرۆکی شارەوانی زابلی ئێران کراوە، تیایدا داوای گۆڕینی ناوی شەقامێک دەکات، کە بە ناوی سیستانی نراوە.
لە نووسراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، ئایەتوڵا سیستانی قبوڵ ناکات هیچ شەقام و باڵەخانەیەك بەناوی ئەوەوە بکرێت و داوای گۆڕینی ناوی شەقامەکە دەکات.