لە عێراق 32 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
  2021-03-14       521       

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا سێ هەزارو 866 حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركراون و هاوكات 32 توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 33 هەزارو 405 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان سێ هەزارو 866 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە زیاتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە سێ هەزارو 942 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 32 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە حەوتیان لە پارێزگاكانی هەرێم بون: 3 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك و یەكێك لە هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 758 هەزار و 184 كەس و لەوانە 13 هەزارو 751 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 685 هەزارو 770 كەسیان چاكبونەتەوەو 58 هەزارو 663 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 457 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×