ئێران پێشنیاز دەکات ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران نەمێنێت
  2021-03-15       513       
وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پێشنیازێکیان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیان کردوە و داوایانکردوە ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران نەمێنێت و بڕیاریشە دوای تاوتوێکردنی پێشنیازەکە لەلایەن لیژنەی سیاسی و بەرگرییەوە دەنگی لەسەر بدرێت.

ئاوێنە: ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "وەزارەتی دەرەوە پێشنیازێکی پێشکەشکردوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران، دوای ئەوەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردولا لەسەر ئەم بابەتە دروستبوە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێشنیازەکە خراوەتە بەردەم لیژنەی سیاسی و بەرگری لە ئەنجومەنی وەزیران بۆ ئەوەی بۆچونی خۆی لەبارەوە بدات و بخرێتە بەرنامەی کۆبونەوەکانی داهاتوی حکومەت.

پرسی هەڵگرتنی ڤیزا لەنێوان عێراق و ئێران ماوەی دو ساڵە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و هۆکارەکەشی بۆ بەرژەوەندی هەردو وڵات و زیاترکردنی جوڵەی گەشتیاری و بارزگانی دەگەڕێندرێتەوە، بەتایبەت هاتوچۆی گەشتیاران و هاوڵاتیانی نێوان هەردو وڵات ساڵانە بۆ ملیۆنان کەس بەرزبوەتەوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×