لە عێراق ژمارەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا هەڵكشا
  2021-03-15       464       

بەپێی راگەیەندراوی ئەمڕۆ(دوشەممە)ی وەزارەتی تەندروستی عێراق، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، ژمارەی توشبون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا هەڵكشاوە، بەشێوەیەك كە چوار هەزارو 901 توشبوی نوێ تۆماركراون و 37 توشبوی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.

ئاوێنە: ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرایكرد: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا، 33 هەزارو 485 پشكنینی كۆرۆنا لەسەرتاسەری وڵات ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان چوار هەزارو 901 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون.

بەپێی بەیاننامەكە هەر لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی ئەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە كەمتربون لەوانەی توشی كۆرۆنا بون بەشێوەیەك كە چوار هەزارو 850 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە كە هەر لە ماوەی 24 سەعاتی رابردودا 37 توشبوی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە كە چواریان لە پارێزگاكانی هەرێم بون: 2 لە دهۆك و 2 لە هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەكەیدا هێمای بۆ ئەوە كردوە كە بە تۆماركردنی ئەم حاڵەتە نوێیانە، كۆی توشبون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە 763 هەزار و 85 كەس و لەوانە 13 هەزارو 788 كەسیان گیانیان لەدەستداوەو 690 هەزارو 620 كەسیان چاكبونەتەوەو 58 هەزارو 677 كەسیشیان لەژێر چارەسەردان كە لەوانە 458 توشبویان لەژێر چاودێری چڕدان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×