ئێران: ئەمریکا دەبێت دەستپێشخەربێت بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتی ئەتۆمی
  2021-03-16       501       
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەمریکا دەبێت دەستپێشخەربێت بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتی ئەتۆمی و سزاکانیشیان لەسەر لابدات.

ئاوێنە: لە لێدوانێکیدا بۆ دەزگا میدیاییەکانی وڵاتەکەی، سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، " کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ جۆرە گفتوگۆیەکیان لەگەڵ ئیدارە و حکومەتی ئەمریکا نییە و رێگاکانی دیبلۆماسیش روونن".

ئاماژەی بەوەشکرد، " ئەمریکا بە تەنیا لە رێککەوتنی ئەتۆمی کشاوەتەوە، دەبێت خۆشی دەستپێشخەری بکات بۆ گەڕانەوەی رێککەوتنەکە و سزاکانی سەر وڵاتەکەشی لاببات، ئەوەش وەک سەرەتایەک بۆ دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان" .

ئەوەش لەکاتێکدایە پێشتر، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رایگەیاندبوو، "بە نێوەندگیری ئەوروپا گفتوگۆی دیبلۆماسییان لەگەڵ ئێران هەیە".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×