مستەفا کازمی: ژماره‌یه‌كی زۆر هێزه‌ بیانییه‌كان له‌ عێراق كشاونه‌ته‌وه‌
  2021-03-16       400       
له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكره‌وه‌، لە ماوەی ئەم کابینەیەی حكومه‌ت، عێراق ده‌سكه‌وتی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌و، به‌ هۆی گفتوگۆی ستراتیژی ٦٠%ی ھێزە بیانییەکان لە عێراق کشاونەتەوە.

ئاوێنە: مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: تاوه‌كو ئێستا لە پەرەپێدانی دیبلۆماسیەتێکی کارا لە ماوەی ئەم کابینەیەی حکومەت و پرۆسەی گفتوگۆی ستراتیژییان لەگەڵ ئەمریکا ئه‌رێنی بووه‌و، سەرکەوتووبوون لە کەمکردنەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق بە رێژەی ٦٠%. .

سەرۆک وەزیرانی عێراق وتیشی: ھەماھەنگی ئابووری و دیبلۆماسی و رۆشنبیری، یارمەتی عێراق دەدات بۆ دەرچوون لە قەیرانی دارایی و، ئاساییبوونه‌وه‌ی ژیانی هاوڵاتیان و سه‌قامگیری وڵات.

له‌ به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كشدا، كازمی ده‌ڵێت: سه‌ره‌ڕای ناکۆکییەکان، لەسەر ئاستی ناوچەیی چەندین رێککەوتن و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ئێران و تورکیا واژووكراوه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×