پەیامی كازمی لەبارەی كیمیابارانی هەڵەبجەوە
  2021-03-16       441       
سەرۆك وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕایگەیاندووە، هەڵەبجە بەڵگەیەكی بەهادارە لەبارەی ئەو قوربانییەی گەلی كورد داویەتی.

ئاوێنە: مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئازار لە یادی كیمیابارانی هەڵەبجەدا ڕایگەیاندووە، “ئەو یادە بەردەوام هۆشیارمان دەكاتەوە تا ئەمڕۆ كە چەكی كۆكوژ دەتوانێت چی بكات ئەگەر بەدەستی دیكتاتۆرەكانەوە بێت، وە بە ناوی ڕق و ڕەگەزپەرستییەوە دەتواندرێت چی ئەنجام بدرێت، كە دیكتاتۆرەكان وەك بەهانەیەك بۆ مانەوەی ڕەشیان بەكاری دەهێنن”.

لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەیدا، كازمی هەڵەبجەی بە “بەڵگەیەكی بەهادار” ناوبردووە و ڕایگەیاندووە، ئەو قوربانییەی كوردەكان و هەموو گەلی عێراق لەپێناو ئازادی و ڕزگاربوون بووە لە ستەم و نادادی.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×