کازمی داوا له‌ وەزارەتی دەرەوە ده‌كات فشار بخاته‌سه‌ر کۆمپانیاکان تاكو پشکی عێراق لە ڤاکسینەکان گەرەنتی بکرێت
  2021-03-18       424       

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، داوایان لە  وەزارەتی دەرەوە کردوە دەستوەردان بکات بۆ فشارخستنەسەر کۆمپانیاکانی تایبەت بە دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا، بۆ ئەوەی پشکی عێراق لە ڤاکسینەکان گەرەنتی بکرێت.

ئاوێنه‌:  ئەمیندارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە  وەزارەتی دەرەوە کردوە لەرێگەی پەیوەندیکردن بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە تەندروستییەکان، فشار بکات بۆ گەرەنتیکردنی پشکی عێراق لەڤاکسینی کۆرۆنا.

ئەوەش هاتوە، سەرۆک وەزیران داوایکردوە  وەزارەتی دەرەوە لەرێگەی کەناڵە سیاسی و دیپلۆماسییەکانەوە گفتوگۆ بکات لەگەڵ  کۆمپانیاکانی تایبەت بە دروستکردنی ڤاکسینی کۆرۆنا و دەستبەرکردنی ئەو پێکوتەیە بۆ عێراق.

ئەوەش هاتوە، وەزارەتی دەرەوە راسپێردراوە لەگەڵ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان و رێکخراوە تەندروستییەکان گفتوگۆ بکات و لەزوترین ماوەدا پشکی عێراق لە جۆرەکانی ڤاکسین دەستەبەر بکرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×