پەرلەمانتارێك: سێ سیناریۆ بۆ چۆنیەتی تێپەڕاندنی بودجە هەن
  2021-03-19       709       

بەپێی قسەی پەرلەمانتارێكی عێراق، گفتوگۆكان بۆ یەكلاكردنەوەی ناكۆییەكانی نێو پڕۆژە یاسای بودجەی عێراق بەردەوامن و سێ سیناریۆش هەن بۆ چۆنیەتی تێپەڕاندنی لە پەرلەمان.

ئاوێنە: جەمال فاخر، پەرلەمانتاری هاوپەیمانی سائیرون، ئەمڕۆ هەینی، بە ماڵپەری "سومەریە نیوز"ی راگەیاند، چاوەڕوانی ئەنجامی كۆبونەوەكان سەبارەت بە یەكلاكردنەوەی خاڵە ناكۆكەكانی نێو بودجە دەكرێت بۆ كۆبونەوەی پەرلەمان و تا ئێستاش بابەتەكە رون نییە.

ئاماژەی بەوەشداوە كە پشكی هەرێمی كوردستان كۆسپی سەرەكی بەردەم دەنگدان لەسەر بودجەیە لەگەڵ چەند بڕگەیەكی دیكەی نێو بودجەكە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە سێ سیناریۆ هەن بۆ چۆنیەتی پەسەندكردنی بوجە، یەكەمیان بریتییە لەوەی خاڵە ناكۆكەكان بكرێنە چەند پێشنیارێك و پەرلەمانتاران سەرپشك بكرێن بۆ پەسەندكردنی یەكێكیان، دوەمیان ئەوەیە كە دانیشتنی دەنگدان بە بودجە دوابخرێت بۆ پاش نەورۆز، سیناریۆی سێیەمیش ئەوەیە كە سیناریۆی دەنگدان لەسەر یاسای دادگای فیدراڵی دوبارەبكرێتەوە كە ئەویش ئەوەیە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر ئەو ماددانەی بودجە بدرێت كە كۆدەنگییان لەسەرەو ئەوانەیشی كە ناكۆكییان لەسەرە پەسەندكردنیان بۆ دوای نەورۆز دوابخرێت.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×