دیالە؛ پۆلیسێكی عێراقی بە قەناسی داعش كوژرا
  2021-03-19       469       

ئەمڕۆ هەینی لە ناحیەی "ئەبی سەیدا" لە پارێزگای دیالە پۆلیسێكی عێراقی بە قەناسی داعش كوژرا.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان، ئەمڕۆ هەینی، پۆلیسێكی عێراق لەنێو دارستانەكانی دەوروبەری ناوچەی "ئەبو خەنازیر" لە نزیك ناحیەی "ئەبی سەیدا" لە پارێزگای دیالە كوژراوە.
سەرچاوە ئەمنییەكان رایانگەیاندوە كە ئەو پۆلیسە بە "قەناسی داعش" كوژراوە.

هەروەها ئەوەش خراوەتەڕو كە دوای روداوەكە هێزە ئەمنییەكان دەستیان كردوە بە گەڕان و پشكنین بەدوای "چەكدارانی داعش"دا لەناوچەكە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×