بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ ده‌نگدان‌و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاسای
بودجه‌ی 2021 بەڕێوەبچێت ئەوەش دوای ئەوەی هەرێمی كوردستان و لایەنە شیعییەكان
لەسەر دەقێكی نوێی پەیوەست بە پشكی هەرێم لە پڕۆژە یاساكەدا رێككەوتن.
ئاوێنه: پاش ئه‌وه‌ی
وه‌فدی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و لایه‌نه‌شیعه‌كان له‌سه‌ر ده‌قێكی
نوێ په‌یوه‌ست به‌پشكی هه‌رێم له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌دا ڕێككه‌وتن، بڕیاربو شەوی
رابردو كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بۆ ده‌نگدان‌و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌یاساكه ئه‌نجامبدرێت،
به‌ڵام كۆبونه‌وه‌كه بۆ سەعات 10ی به‌یانی ئەمڕۆ شەممە دواخرا.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی
عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، هۆكاری دواخستنی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئاشكرا كرد‌و رایگه‌یاند،
به‌هۆی به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی نێوان نوێنه‌ران‌و لیژنه‌ی دارای‌و ته‌واوكردنی
ورده‌كارییه‌كان، بڕیاردرا كۆبونه‌وه‌كه دوابخرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی زانیارییەكان كۆبونەوەكە لە سەعات 10 بەڕێوەناچێت و بەهۆی هەندێك داواكاری لایەنە شیعەكان و سوننەكانەوە دواخراوە.
له‌لای خۆیه‌وه
د. به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، كێشه‌كان له‌سه‌ر
مادده‌ی 11 (ئه‌و مادده‌یه‌ی تایبه‌ته به‌پشكی هه‌رێم) نه‌ماوه‌و مادده‌كه گۆڕانكاری
به‌سه‌ردا نایه‌ت، به‌ڵكو هۆكاری دواخستنه‌كه‌ی بۆ به‌رده‌وامی گفتوگۆكانه‌و هێشتا
پێشنیاری زۆر ماون تاكو لیژنه‌ی دارایی گفتوگۆیان له‌باره‌وه بكات.
راشیگه‌یاند،
محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، خۆی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌كانی
لیژنه‌ی دارایی ده‌كات، چونكه سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی توشی كۆرۆنا بووه‌و بۆ چاره‌سه‌ر
له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقه.
هه‌ر شەوی
رابردو، لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەقی ڕێککەوتنی وه‌فدی دانوستانكاری ھەرێمی
كوردستان‌و لایەنە شیعەکانی لەناو پرۆژەیاسای بودجەدا پەسەندکرد.