له به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا،وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ھۆشداری ده‌دات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ره‌وشی ئێستای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له عێراق، مه‌ترسیداره.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه 20 ی ئاداری 2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا دوایین پێشھاته‌كانی تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا خستووه‌ته‌ڕوو و تیایدا ھاتووه: ھه‌ر له‌سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، پابه‌ندبووین به گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی په‌یوه‌ندی و شه‌فافیه‌ت له‌گه‌ڵ رای گشتیی و بۆیه‌ش بۆ ھه‌موو لایه‌ك روونی ده‌كه‌ینه‌وه كه بڕیاری سووكردنی قه‌ده‌غه‌ی ھاتوچۆ و كردنه‌وه‌ی چێشتخانه، مۆڵ و قاوه‌خانه‌كان په‌یوه‌ست نییه به ره‌وشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵكو له‌به‌ر ھاووڵاتییانه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بژێوی خۆیان دابین بكه‌ن، به‌ڵام به مه‌رجی جێبه‌جێكردنی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "به‌رده‌وامی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، جێگه‌ی نیگه‌رانییه، چونكه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا، ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له رۆژێكدا گه‌یشتووه‌ته، پێنج ھه‌زار كه‌س".
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا، باس له‌وه‌ش كرداوه: "ره‌وشی ئێستای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له عێراق مه‌ترسیداره و له‌به‌ر ئه‌وه داوا له ھاووڵاتییان ده‌كه‌ین كه زیاتر پابه‌ندبن به رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزیی به‌تایبه‌تیش به‌ستنی ماسك".
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی عێراق داوا له ھێزه ئه‌منییه‌كان و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كراوه كه به‌دواداچوون بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی لیژنه‌ی باڵای ته‌ندروستیی و سه‌لامه‌تی نیشتمانیی بكه‌ن.