2021-03-20   440     
سەرۆکی ژمارەیەک فراکسیۆن کە واژۆی 172 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانیان کۆکردۆتەوە، داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق دەکەن.
ئاوێنه: نه‌بیل ته‌رفی سه‌رۆكی فراكسیۆنی سائیرون ئه‌مڕۆ شه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌انییدا رایگه‌یاند، به‌پێی ماده‌ی 64 له ده‌ستوری عێراق كه رێگه به سێ له‌سه‌ر یه‌كی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌دات داوكاریه‌ك پێكه‌ش بكه‌ن بۆ هه‌ڵوه‌شه‌ندانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه، ئەم داواکارییەمان کردوە.
رونیشیكرده‌وه،" ئه‌مرۆ 172 (سه‌د و حه‌فتاو) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق واژۆیان كۆكردۆته‌وه بۆ هه‌ڵوه‌شه‌ندانه‌وه و رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتو كه دانشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه ئه‌و داواكاریه ده‌خه‌ینه ده‌نگدانه‌وه".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی سائیرون له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، داوا له سه‌رۆك كۆماری عێراق ده‌كه‌ین مه‌رسومێكی كۆماری بۆ دیاریكردنی رۆژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌ربكات.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی سائیرون باسی له‌وه‌شكرد،ئه‌و داواكاریه له‌لایه‌ن هه‌مو پێكهاته‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه و به‌بێ جیاوازی، پێشكه‌شكراوه، سورن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.