2021-03-21   632     
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له شاری سه‌راوانی سه‌ر به پارێزگای سیستان و بلوجستانی باشوری رۆژئاوای ئێران، كه‌سێك كوژرا و 3 (سێ) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
ئاوێنه: باره‌گای قودسی سه‌ر به هێزه وشكانیه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاندوه، كاتژمێر 9:30 خوله‌كی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌یه‌كی تیرۆرستی له شاری سه‌راوانی سه‌ر به پارێزگاكانی سیستانی و بلوجستانی باشوری رۆژئاوای ئێران بوه‌ته هۆی كوژرانی كه‌سێك و برینداربونی 3 (سێ) كه‌سی دیكه كه سه‌رجه‌میان هاوڵاتی مه‌ده‌نین و له‌نێو برینداره‌كاندا ژنێك هه‌یه.
باره‌گای قودسی سه‌ر به‌هێزه وشكانیه‌كان زانیاری زیاتری له‌باره‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه نه‌خستوه‌ته‌ڕو، تاوه‌كو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه رانه‌گه‌یاندوه.
شاری سه‌راوان ده‌كه‌وێته پارێزگای سیستان و بلوجستان، كه 343 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی زاهیدان ناوه‌ندی پارێزگاكه‌وه.