لیرەی توركی 17%ی بەهاكەی لەدەستدا
  2021-03-22       1188       


لیرەی توركی ئەمڕۆ زیاتر لە 17%ی بەهاكەی بەرامبەر دۆلار لەدەستدا، ئەمەش دورخستنەوەی پارێزگاری بانكی ناوەندی وڵاتەكە لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان-ی سەرۆكەوە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئازار لە مامەڵەكانی بازاڕدا دراوەكە لە نرخی 8.47 لیرە بەرامبەر دۆلارێك مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا كۆتایی هەفتەی ڕابردوو 7.22 لیرە بەرامبەر دۆلارێك بوو.

شەهاب قوجی ئۆغلو، شارەزای بانك و پەرلەمانتاری پێشوو لە پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتدار، دەبێتە سێیەمین پارێزگاری بانكی ناوەندی كە لەلایەن ئەردۆغان-ەوە لە ناوەڕاستی ساڵی 2019ەوە لەو پۆستە دورخراوەتەوە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×